كچانی سلێمانی بوونە پاڵەوانی عێراق
لەم پاڵەوانێتیەدا 8 یانە بەشداری كرد، كە هەر یارییەك تەنها 10خولەكە 3 یاریزانیش بۆی هەیە یاری بكات.
لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەشدا كچانی هەردوو یانەی سلێمانی(أ) و قەرەقوش بەیەك گەیشتن، لە ئەنجامدا كچانی یانەی سلێمانی توانییان بە ئەنجامی (14-5)خاڵ بەسودی خۆیان تەواو بكەن و ببنە پاڵەوان و نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
لە یاریی پلەی سێیەم و چوارەمدا كچانی سلێمانی(ب) لە كچانی شەهرەبانیان بردەوە بە ئەنجامی (12-2) خاڵ و پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.
یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراق و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتیەكە بەڕێوەچوو.
