لە خولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانی قۆناغی یەكەم بوو وخۆی بۆقۆناغی دووەم ئامادە دەكات

لە خولی تۆپی دەستی نایابی كوردستان   ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانی قۆناغی یەكەم بوو وخۆی بۆقۆناغی دووەم ئامادە دەكات
كارزان كانەبی

لەمیانی دواین گەڕی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانە بەشداربووەكانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە هۆڵی داخراوی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسلاوە لە قەزای دەشتی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی كچانی ئافرەتانی هەولێروسەنحاریبی شاری دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا كچە یاریزانانی ئافرەتانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرزپێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (34-17)گۆڵ لە یانەی سەنحاریب ببەنەوە بە جیاوازیەكی زۆرو پێشەنگی یانەكان بپارێزن، یانەی كۆیەش لەسەر یرایگای خۆی لە شاری كۆیە میوانداری یانەی كچانی شەقلاوەی كردو لە یارییەكی بەهێزدا كچانی شەقلاوە توانیان سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنین و یارییەكە بە ئەنجامی(20-12)گۆڵ ببەنەوە، یانەی ئەفرۆدێت لەسەر یاریگای خۆی لە شاری سلێمانی ڕووبەرووی یانەی قەڵای توركمانی بووە لەم یارییەشدا كچانی

یانەی قەڵا توانیان ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی دەستی كچان پێشكەش بكەن و یارییەكەش لە بەرژەوەندی خۆیان ۆكتایی پێهێنا بە ئەنجامی(26-22)گۆڵ، لە بارەی یارییەكانی قۆناغی دووەمیش بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەكە زۆر بەرز بوو یانەكان لە ململانێ‌ دابوون بۆ بەدەست هێنانی پێشەنگی یانەكان، سوپاسی یانەكان و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی خولەكە دەكەین كە قۆناغی یەكەمیان بە رێكی بەرێ‌ كرد، قۆناغی دووەمیش لە دوای كۆتایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەنجام دەدرێت بە هەمان شێوەی قۆناغی یەكەم. ریزبەند یانەكان بەم شێوەی خوارەویە.

1-یانەی ئافرەتانی هەولێر10خاڵ

2-یانەی قەڵای توركمانی 10خاڵ

3-یانەی سەنحاریب 8خاڵ

4-یانەی شەقلاوە 6خاڵ
Top