سلێمانییەكان كۆنترۆلی تیركەوانی كوردستانیان كرد

سلێمانییەكان كۆنترۆلی تیركەوانی كوردستانیان كرد
كارزان كانەبی
لە شاری سلێمانی لە پاركی ئازادی لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تیركەوانی كوردستان، پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان لە ئاستی پێشكەوتوان بەرێوەچوو،لە ماوەی دوورۆژی پاڵەوانیتیەكەش هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، سلێمانی، كەركوك،سەرچنار،هەڵبجەەی شەهید،سیروانی نوێ ، ئاشتی، سیروانی شارەزوور،پێشمەرگەی سلێمانی،جیهان ، سۆلاڤی نوێ، تەئاخی، لەیلان، كەیوان، بروسك، ئارارات، هەندرێن، پێشمەرگەی هەولێر، قەڵای توركمان،پێشكەوتن) بەشداریان لە پاڵەوانیتیەكە كردو لە ماوەی بەرێوەچوونی پاڵەوانیتیەكە لە كێبركێ بەهێز بوون بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە ئەنجامی كۆتایی تاكی یاریزانانی یانەكان بەمشێوەی خوارەوەبوو.
1-عیماد ئازاد لە یانەی سلێمانی 318خاڵ
2-بروا سەلام لە یانەی هەڵەبجەی شەهید 279خاڵ
3-هۆشمەند ئەحمەد لە یانەی سیروانی نوێ 273خاڵ
4-مەحمودغەفور لە یانەی سیروانی شارەزوور248خاڵ
5-كەیوان سەعدی لەیانەی ئاشتی 164خاڵ
Top