چەمچەماڵ كۆنترۆلی پاڵەوانێتی كاڕاتێ عێراقی كرد
لە شاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كاڕاتێ عێراقی و بە هاوكاری یەكێتی ناوەندی كاڕاتێ كوردستان و بەبەشداری دە یانەی شارەكانی عێراق بۆماوەی یەك رۆژ پاڵەوانێتی كاڕاتێ یانەكانی عێراقی بەرێوەچوو، لەپاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە ئاستێكی بەرزیی یاری كاڕاتێیان پێشكەش كردو ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیتیەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی چەمچەماڵ 38خاڵ
2-یانەی دهۆك 36خاڵ
3-یانەی دیالە 31خاڵ
