سلێمانی نازناوی هێزی لەشی كوردستانی بەدەست هێنا
بۆگرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی هێزی لەش لە كوردستان، وەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێـتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان ولە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێـتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان، لە شاری هەولێر لە هۆڵی زەرد بەبەشداری 43 یاریزانی دە یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێـی هێزی لەشی كوردستان بۆماوەی دوورۆژ بەرێوە چوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە یانە جیاوازەكانی شارەكانی كوردستان ململانیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ناوناوی خولەكە، لەبارەی پاڵەوانیتیەكەش فەتحی عەباس سەرۆكی یەكێتی هێزی لەشی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵساوین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە و دە یانە بەشداربوون ماوەی دوورۆژی خایاند ئاستی پاڵەوانیتیەكەزۆر بەرز بوو بۆ یاریزانانی لە دایك بووی 1990بۆ1994بەهیوای ئەوەین یاریزانانی بەشداربوو سودیان لەم پاڵەوانیتیە بینیی بێ ، هەوڵ دەدەین گرنگی زیاتر بەیارییەكانی هێزی لەش بدەین و خزمەتی زیاتری یارییەكە بكەین.ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو
1- سلێمانی 51خاڵ
2- سۆلاڤ 49خاڵ
3- پێشكەوتن 45خاڵ
