فەرحان عێراقی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی لاوان
له‌گێمی یه‌كه‌مدا و دوای تێپه‌ڕینی 21 خوله‌ك داوه‌ر په‌ناڵتیه‌كی بۆ عێراق هه‌ژماركرد و عه‌لی فایز سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێی كرد، به‌ڵام خۆشیه‌كانی عێراق زۆری نه‌خایاند و دوای ته‌نها 4 خوله‌ك چانگ هوون ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆریای باشور یه‌كسانكرده‌وه.
پێش كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م به‌سێ خوله‌ك فه‌رحان شكوری یاریزانی كورد گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی لاوانی عێراقی تۆماركرد، كه‌بووه دووه‌م گۆڵی ئه‌و یاریزانه له‌مۆندیاله‌كه‌دا.
له‌گێمی دووه‌مدا یاریزانانی كۆریای باشور باشتر ده‌ركه‌وتن و دوای تێپه‌ڕینی 5 خوله‌ك (خوله‌كی 50ی یارییه‌كه) لی گوانگ هۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆریا یه‌كسانكرده‌وه و یارییه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا و دوای چه‌ند هه‌وڵێكی یاریزانانی هه‌ردوولا یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
دواتر به‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، له‌گێمی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه، له‌گێمی دووه‌می زیادكراودا و پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به دوو خوله‌ك (فه‌رحان شكور) گۆڵی دووه‌می خۆی سێهه‌می عێراقی تۆماركرد، به‌ڵام كۆرییه‌كان پێش فیكه‌ی كۆتایی ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسانكرده‌وه.
دواتر له‌لێدانی په‌ناڵتیدا یاریزانانی عێراق توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی پێش كۆتایی كه‌له‌وێدا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌بێته‌وه.
خه‌ندان
