سلێمانی بۆخۆئامادە كردن بۆخولی كوردستان دەچێتە جۆرجیا

سلێمانی بۆخۆئامادە كردن بۆخولی كوردستان دەچێتە جۆرجیا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یانەی سلێمانی نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەدەست بهێنێت ، بۆیە ئەمساڵ بە ناچاری گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانی بەتوانای شارەكە مۆركردوە بۆئەوەی جیا لە ساڵانی بتوانێ‌ ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنیت،ئەمساڵیش یانەی سلێمانی لە خولی كوردستان بریاری ئەوەی داوە كەمپپێكی مەشقی و ڕاهێنان لە وڵاتی جۆرجیا لە كیشوەری ئەوروپا ئەنجام بدات، لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی سلێمانی سەردار ساڵح ڕاهێنەری یانەی سلێمانی بۆسایتی گوتی" ئەمساڵ جیا لەساڵانی تر بەرنامەی باشمان داناوە و دەستمان كردوە بە ئامادەكارییەكان بۆخولی نایابی كوردستان و دەمانەوێ‌ ئەنجامان باش بێت وڕكابەری بكیەن بۆ پێشەوەی ریزبەندی یانەكان،ئەمساڵ 10 یاریزان لای ئێمە نەماوەن هەیە دوورمان خۆستۆتەوە هەشە لەگەڵ ئێمە رێك نەكەوتوە و هەشە خۆی یانەكەیەكی بەجێهێشتوە، بۆیە ئێمەش بۆ پڕ كردنەوەی شوێنی ناوبراو گرێبەستمان لەگەڵ دە یاریزانی تر مۆركردوە لە یانەكانی تر بەم شێوەیە لە یانیە پێشمەرگەی سلێمانی هەریەك لە یاریزانان(هەرێم بورهان ویەحیامەحمودوئامانج عومەر) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێریش هەریەك لە یاریزانان(یاسین ستار وسامان عەبدول كەریم)و لە یانەی مەسافی شاری بەغدادش یاریزان(بورهان عەبدول كەریم)مان هێناوەتە یانەكە و لە یانەی زێرەڤانیش یاریزان(كارسازمحەمەد)مان هێناوە لە یانەی ئاشتیش هەریەك لە یاریزان (عابد عەلی وسەلمان كەمال) و لە یانەی سەرچناریش هەریەك لەیاریزانان(وشیار جەمال ورێكان رزگار)گەڕانەوە یانەكە كە بەخواستن یانەكەیان جێهێشتبوو،گوتیشی ئێمە هیچی تر یاریزانان پەڵكێشی یانەكەكەمان ناكەین مەگەر كاری زۆرمان پێ بێت ئەگەر ئەویش تەنیا یەك یاریزانی تر بهێنین، لەبارەی هێنانی یاریزانی پیشەگەریش بۆریزی یانەی سلێمانی ناوبراو گوتی بەهیچ شێوەیەك پشت بەیاریزانی پیشەگەری بیانی نابەسیتین پشت بەیاریزانانی خۆمان دەبەستین و گرنگی بە یاریزانانی كورد دەدەین زیاتر،هیچ كیشەو گرفتێكمان نیە،لە بارەی گریبەستی یاریزانانیش ناوبراو گوتی ئێمە بەرزترین گرێبەست لای ئێمە تەنیا 24 ملیۆن دینارەو كۆی سەرجەم گرێبەستكانی یانەكە لەم وەرزە تەنیا 290 ملیۆن دینارە لە ستافی تیپەكە،لە بارەی بۆئامادەكاری باشتر بۆخولی نایابی كروسدتان ناوبراو گوتی ئەمجارە جیا لە ساڵانی تر دەچینە دەرەوەی كوردستان و لە ئەروپا لە وڵاتی جۆرجیا مەشقەكانمان ئەنجام دەدەین و چەند یارییەكی دۆستانەش ئەنجام دەدەین ، ئێستاش ئامادەكاری بۆئەنجامدانی ئەو كەمپە دەكەین ئەوكەمپەش لەدوای چەژن ئەنجام دەدەین و هیچ گرفتێكمان نیە جگە لەوەی چەند یاریزانێكمان لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستانە بۆیارییەكان و لە هەڵبژاردەی عێراقیشمان هەیەو چەند یاریزانێكمان لە خولی عێراق یاری دەكەن ئەوەش كێشەیە بۆئێمە.
Top