ئەمرۆهەولێر پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان لە باوەش دەگرێت
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە بۆهەردوو ئاستی كچان و كوڕان بریارە ئەمرۆ یەك شەممە لە شاری هەولێرلەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆهەریری بەبەشداری سەرجەم یانەكانی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی و كەركوك پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان بۆهەردوو ئاستی كوڕان و كچان بۆ ئاستی پێشكەوتوان بەرێوە دەچێت و ماوەی دوورۆژ بەردەوام دەبێت، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش ساهم محەمەد ئەندامی یەكێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی كوردستان گوتی: ئەمرۆ لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی گۆرەپان ومەیدانی كوردستان پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوە دەچێت، گوتیشی ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین بەسەركەوتویی بەرێوە ببەین، تا ئێستاش ژمارەی یانە بەشداربووەكان دیار نیە كە چەند یانە بەشدار دەبێت ،بەڵام ئێمە داوامان لەسەرجەم یانەكانی كوردستان كردوە بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە بكەن، پاڵەوانیتیەكەش ماوەی دوورۆژ بەردەوام دەبێت لە شاری هەولێر، بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی خەباتیش لە ناو یەكێتیەكەكێشەی تێ كەوتووە و ئەندامانی یەكێتیەكە لە شاری هەولێر بریاری ئەوەیان داوە بایكۆتی پاڵەوانیتیەكە بكەن و بەشدارنەبن ، هەر چەندە هەوڵ دراوە كێشەكە چارەسەر بكرێت، بەڵام پێ دەچێت ئەندامانی یەكێتیەكە لە شاری هەولێر هەڵوێستی خۆیان هەبێت لەم بارەیەوە .
