دوای ئەوەی گواستنەوەی سیلڤا شکستیهێنا، 5یاریزانی دیکە ئامانجیانە
ڤیلانۆڤای ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵێکی زۆری بۆ تیاگۆ سیلڤادا ، بەڵام هەوڵەکانی بێسود بوون ، لە ئێستاشدا بەرشلۆنە پێویستە بە دوای بەرگریکاری نوێدا بگەڕێت و چەند یاریزانێکیش پاڵێوراون بۆ یاریگای کامپ نۆ.
ئەو یاریزانانەی کە یانەی بەرشلۆنە لە دوای تیاگۆ سیلڤا هەوڵیان بۆ دەدات بریتین لە : داڤد لویز لە یانەی چێڵسی ، هەروەها عادل ڕامی لە یانەی ڤالێنسیا و دانییل ئەگێر لە یانەی لیڤەرپولومارکینۆس لە یانەی ڕۆما و ئینگۆ مارتینیز لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد.
گرێبەستی داڤد لویز بۆ یانەی بەرشلۆنە قورس دەبێت چونکە یانەی چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری ببێت و نرخەکەشی دەگەتە 35 ملیۆن یۆرۆ.
خەندان
