ڕۆناڵدۆ وەرزشێکی تازەی هەڵبژاردووە و باسی بەڕازیل و نێیماریش دەکات

ڕۆناڵدۆ وەرزشێکی تازەی هەڵبژاردووە و باسی بەڕازیل و نێیماریش دەکات
دالیما ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی بەڕازیلی ناودار ئێستا لە لاس ڤێگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و لە وەرزشێکی دیکەدا کار دەکات.

دیاردەکەی تۆپی پێ خاوەنی کۆمپانیای ” بازاڕی وەرزشەکانە” و لەو ویلایەتەی ئەمریکایە ، تاوەکو پاڵپشتی لە ئەندرسۆن سیلڤای یاریزانی یاریزانی بۆکسێن بکات کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکەی ڕۆناڵدۆ هەیە. سیلڤا لەگەل کریس ویدمانی ئەمریکی لەسەر پشتێنی کێشی ناوەند ڕوبەڕووی یەکدەبنەوە.

هەرچەندە ئێستا سەرقاڵی وەرزشە زۆرانبازییەکانە بەڵام وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە کاتێک پرسیاریان لێکرد لەسەر نێیمار و سەرکەوتنەکەی بەڕازیل. ڕۆناڵدۆ چەندین جار داوای لە نێیمار کرد ڕووبکاتە ئەوروپا و بەڕازیل جێبهێڵێت بەڵام ناوبراو خۆشحاڵ نیە بەوەی ئەو یاریزانە نەبووە موڵکی ریاڵ مەدرید.



دالیما وتی “حەزم دەکرد نێیمار، ریاڵ مەدریدی هەلبژاردایە بەڵام ئەوە بڕیاری خۆیەتی وبەرشلۆنەش یانەیەکی گەورەیە، بۆ ئێمەی بەڕازیلی گرنگ ئەوەیە ئەو لەهەر یانەیەک بێت سەرکەوتووبێت”.

سەبارەت بە بەڕازیل لە جامی کیشوەرەکان وتی “بەڕازیل لەو جامە زۆر بەباشی یاری کرد و شایستەی جامەکە بوو، مانای ئەوە نیە باش نەبوو بەڵام بەڕازیل توانی یاری کۆتایی لەبەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت”.

جگە لە کاری بازرگانی ، ڕۆناڵدۆ ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی کارەکانی جامی جیهانی بەڕازیلە.
Top