گواردیۆلا: من ئامادەم بۆ كاركردن لەگەڵ یانەی بایرەن میونشن

گواردیۆلا:  من ئامادەم بۆ كاركردن لەگەڵ یانەی بایرەن میونشن
بەئامادەبوونی زیاتر لە 250 رۆژنامەنووس و چەندین كەناڵی وەرزشی جیهانی یانەی بایرەن میونشن بەفەرمی راهێنەر پیب گواردیۆلای وەك راهێنەری تازەی یانەكەی باڤاریا پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد بۆ ئەوەی شوێنی راهێنەری پێشوو بۆب هاینكس بگرێتەوە كە توانی هەرسێ نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەیەك وەرز كۆبكاتەوە. گواردیۆلا لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئامادەبوونم لێرە و بیركردنەوەكەی بایرەن میونشن وەك دیارییەكە بۆ من، من یانەی بایرەنم هەڵبژارد بەهۆی یاریزانەكانی و مێژووەكەی، چونكە ئەو یانەیە یەكێكە لەگەورەترین یانەكانی جیهان . هەروەها گواردیۆلا وتی من ئامادەم بۆ كاركردن، ئەوە تاقی كردنەوەیەكی تازەیە بۆ من لەبەرشلۆنە كاتەكان زۆر خۆش بوون، بەڵام من حەزم لەتاقی كردنەوەیەكی تازە بوو، بایرەن میونشن ئەو هەلەی پێدام، بۆیە ئەوەی لەتوانام دابێ پێشكەش دەكەم، دەمەوێ لەسەر هەمان ئاست بەرزی سەردەمی هاینكس بەردەوام بم. لەلایەن خۆیەوە كارل هاینز رۆمەنیگە جێگری سەرۆكی یانەی بایرەن میونشن گوتی: سەركەوتنێكی گەورەیە كە باشترین راهێنەر لەگەڵ ئێمە بێت، هەموو تیپەكان دەیانوویست بۆندی لەگەڵ مۆربكەن، بایرەن گواردیۆلای ویست و گواردیۆلاش بایرەنی ویست ئەوەش چیرۆكێكی زۆر خۆشە بۆ یانەی بایرەن میونشن و تۆپی پێی ئەڵمانیا.
Top