لەیاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و نایجیریا لەیارییەكانی جامی كیشوەرەكان، 8 لەیاریزانەكانی یانەی بەرشلۆنە لەپێكهاتەی سەرەكی لارۆخا بوون، ئەوەش بۆ یەكەمجارە لەیارییەكی فەرمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا روودەدات لەدوای 54 ساڵ، لەیارییەكەدا كە ئیسپانیا بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆمار كرد راهێنەر ڤیسینتی دیل بۆسكی هەریەك لەیاریزانانی بەرشلۆنە (ڤیكتۆر ڤاڵدێس، جیرارد پیكی، خوردی ئالبا، سێرجیۆ بۆسكێتس، ئەنیستا، سیسك فابریگاس، پیدرۆ رۆدرێگز) لە پێكهاتەی سەرەكی یارییان پێكرد و لەگەڵ هەردوو یاریزانی ریال مەدرید سێرجیۆ رامۆس و ئەلڤارۆ ئەربیلۆا و یاریزانی ڤالنسیا رۆبەرتۆ سۆلدادۆ.
ئیسپانیا لە رێكەوتی 14/10/1959 بەبەشداریی 8 یاریزانی بەرشلۆنە بەسێ گۆڵ لەهەڵبژاردەی پۆلەندای بردەوە، یاریزانانی ئەو كاتی بەرشلۆنە( رامالیتس، ئۆلیڤێلا، گارسیا، سیگارا، تیخادا، جینسا، كوبالا، لویس سوارێز) لەپێكهاتەی سەرەكی بوون شان بەشانی یاریزانانی دی ستیڤانۆ و خینتۆ و گارای.