پێنج یاریزان تیپی دووەمی هەولێریان جێهێشت

پێنج یاریزان تیپی دووەمی هەولێریان جێهێشت
دوای تەواوبوونی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، كە یانەی هەولێر توانی پلەی دووەمی خولەكە بە دەست بهێنێ. دەرگای گواستنەوەی یاریزانان كرایەوە، بۆ ئەم مەبستە پێنج یاریزانی تیپی دووەمی یانەی هەولێر داوای رۆیشتنیان كرد و روویان كردە یانەكانی تر، دەستەی كارگێڕی بە رەزامەندی دەستەی راهێنەران بەفەرمی دەستبەرداربوونیان ئاراستەی یانە تازەكانیان كرد، یاریزانەكانیش بریتین لە (هێمن فوئاد) پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد و (رێكان دەرویش) پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد و (جڤان محەمەد) پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد و (بارزان یوسف) پەیوەندی بە یانەی هەندرێن كرد و (دیدار ئەحمەد). لە لێدوانێكیدا سەمیر بابۆ راهێنەری تیپی دووەمی یانەكە دڵگرانی خۆی نیشان دا وتی: ئێمە حەزمان دەكرد ئەم یاریزانانە لە وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئێمە بەردەوام بن و لە ریزی یانەی هەولێر یاری بكەن، بەڵام یاریزانەكان داهاتووی خۆیان باشتر دەزانن بۆیە ئێمە رێگر نەبووین لە پەیوەندی كردنیان بە یانەكانی تر. لە درێژەی قسەكانیدا سەمیر بابۆ وتی: زۆر سوپاسی ئەم یاریزانانە دەكەم، كە لە وەرزی رابردوو رۆڵێكی باڵایان هەبوو لە بە دەستهێنانی پلەی دووەم لە خولی كوردستان و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە یانە نوێیەكانیان.
Top