كاوە حەسۆ چـــــــووە ریـــزی پێشمەرگەی هەولێر

كاوە حەسۆ  چـــــــووە ریـــزی پێشمەرگەی هەولێر
جێگری سەرۆكی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ڕایگەیاند گرێبەستمان لەگەل گۆڵپارێزی بەتوانای ڕۆژئاوای كوردستان واژوو كرد.
نیهاد عادل جێگری سەرۆكی یانەی پێشمەرگەی هەولێر زیاتر وتی بەمەبەستی بەهێزكردنی پێكهاتەی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان بەباشمان زانی گرێبەست لەگەڵ گۆل پارێز (كاوه ئەحمەد حەسۆ) واژوو بكەین.
عادل زیاتر ڕوونیكردەوە ئەم یاریزانە بۆ ماوەی یەك وەرز لەگەل ئێمەدا دەبێت هەروەها متمانەی تەواومان بە ئاست بەرزی ناوبراو هەیە.
شایەنی ئاماژەیە پێشتر (كاوه حەسۆ) لە یانەی جەیشی سوری و هەڵبژاردەی سوریاو چەندین یانەی گەورە یاری كردووە وە بۆ وەرزی ڕابردووش لە خولی عێراق بو یانەی زاخۆ گۆڵپارێز بووە.
Top