كچانی سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی شاری سلێمانی

كچانی سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی شاری سلێمانی
لەهۆڵی فایەق قەسابی تایبەت بەیانەی سلێمانی كۆتای هات بەیاریەكانی خولی باسكەی كچانی یانەكانی شاری سلێمانی كە نووسینگ ەی ئافرەتانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتی باسكەی كوردستان ڕێكی خستبوو.
لەیاری كۆتایی خولەكەدا كچانی هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌و ئەفرۆدێت بەیەك گەیشتن دوای یاریەكی بەهێز لەلایەن كچانی سیروانی نوێوە بەجیاوازیەكی زۆر‌و بەئەنجامی (64-40) خاڵ یاریەكەیان لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتای پێنا‌و بوونە پاڵەوانی خولەكە.
Top