ئەمرۆ پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بەرێوە دەچێت
كارزان كانەبی
بۆ گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی هێزی لەش لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە بۆئەوەی شان بە شانی یارییە وەرزشیەكانی تر خزمەت بكرێ‌ و لەوەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێتیەكە و بەڕەووپێش بردنی ئەم یارییە و خزمەت كردنی لاوانی شارەكانی كوردستان، بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە هۆڵی زەردی شاری هەولێرتایبەت بە یارییەكانی هێزی لەش، بە چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان وبەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان و بەهاوكاری لقی هەلوێری یەكێتیەكە، پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی كوردستان بۆئاستی لاوانی لە دایك بووانی ساڵی 1990بۆ ساڵی 1994 بەرێوە بچێت، ئەم پاڵەوانیتیەش ماوەی دوورۆژ بەردەوام دەبێت،لە بارەی رێكخستنی ئەم پاڵەوانیتیەش سەباح سالح جێگری سەرۆكی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كردو گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆەمان بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بەم یارییە لەشارەكانی كوردستان وبەبەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان بۆماوەی دوورۆژ لە هۆڵی زەردی شاری هەولێر پاڵەوانیتیەكە بۆ لاوان لە ئاستی كوڕان ئەنجام دەدەین، ئامادەكاری پێشوەختەی باشمان كردوە بۆ بەڕەوو پێش بردنی ئاستی ئەم یارییە پێش بینیش دەكرێ‌ ئاستێكی بەرزی هەبێت
Top