سبەی لە سلێمانی پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات

سبەی لە سلێمانی پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان دەست پێدەكات
كارزان كانەبی
لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تیركەوانی كوردستان، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاترگرنگی دان بەم یارییە لە شارەكانی كوردستان بریارە سبەی هەینی لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت،بریارشە لەم پاڵەوانیتیە 14 یانەی شارەكانی كوردستان لە ئاستی پێشكەوتوان بەشداربن لەم پاڵەوانیتیە، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش كازم محەمەد سكرتێری یەكێتی تیركەوانی كوردستان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بەم یارییە هەڵدەستین بە ئەنجامدانی پاڵەوانیتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان بۆئاستی پێشكەوتوان، گوتیشی ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین ئەم پاڵەوانیتیە لە شاری سلێمانی بەسەركەوتویی ئەنجام بدەین، پێش بینیش دەكەین 14 یانەی شارەكانی كوردستان بەشداربن لە پاڵەوانیتیەكە و ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت یارییەكانی ،ئێمەش ئامادەكاری باشمان كردوە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە داوا لە یانەكان دەكەین بە گرو تینێكی زۆرەوە بەشداری پاڵەوانیتیەكە بكەن،سوپاسی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان دەكەین كە گرنگی باش بە یارییە جۆراو جۆرەكان دەدەین لە كوردستان بۆبەرز كردنەوەی ئاستی یاری تیركەوان یانەكانیش گرنگی باش بەم یارییە دەدەن.
Top