ئەمرۆ سلێمانی پاڵەوانێتی شەترەنجی كروسدتان لە باوەش دەگرێ‌

ئەمرۆ سلێمانی پاڵەوانێتی شەترەنجی كروسدتان لە باوەش دەگرێ‌
كارزان كانەبی
بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی شەترەنج وخزمەت كردنی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی هوتێل چوار باخ پاڵەوانێـتی شەترەنجی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان پاڵەوانێـتی شەترەنجی كوردستان بۆ ئاستی پێشكەوتوان بەرێوە دەچێت، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش ئازاد سابیردیبەگەیی سەرۆكی یەكێـتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان گوتی: وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە كە 50 یاریزانی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی وكەركوك بەشدار دەبن لە پاڵەوانیتیەكە و، یارییەكاین پاڵەوانیتیەكەش بە حەفت گەڕ بە سیستەمی سویسری بەرێوە دەچێت، ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە بەهیوای ئەوەین یاریزانان بەتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top