خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێر ڕووبەرووی نەفتی جنوب دەبێتەوە، سلێمانیش دەبێتە میوانی شورتە
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی تۆپی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی بیست و پێنجەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، یانەی هەولێر لە شاری بەسرە لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەكی بەهێزدا لەكاتژمێر 5ی ئێوارە ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوب دەبێتەوە، بۆئەم یارییە یاریزانانی یانەی هەولێر دواین مەشقەكانی خۆیان لەسەر یاریگای تارتانی ئەو شارە ئەنجامداوە لە ژێر پلەكانی بەرزی گەرمای ئەو شارە كە گەرمییەكی رادە بەدەرە، یانەی خاوەن یاریگاو هاندەرانیش نیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشی هەیە لەبەرامبەر یانەی هەولێر، یاریزانانی هەولێریش لەسەر دەستی دكتۆر عومەر مەجید ڕاهێنەری كوڕانی قەڵاو منارە چاویان لە تۆلە كردنەوەی شكستی قۆناغی یەكەمە، لە بارەی یارییەكەش لە شاری بەسرە عومەر مەجید گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە ئامانجمان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و یاریزانانی یانەكەمان بە شێوەیەكی باش ئامادەكارییەكانی خۆیان كردوە ، تەنیا یارییەكەمان لە یاریگای تارتانەو پلەكانی گەرما لەو شارە زۆر بەرز، بەڵام ئێمە بە پشتیوانی خوای گەورە چاومان لەبەدەست هێنانی سەركەوتنە و بە هیمەتی هەموو لایەك دەتوانین ئامانجمان بپێكین، یانەی سلێمانیش لە شاری بەغدا لە یراییەكی بەهێزدا دەبێتەوە میوانی یانەی شورتەی پێشەنگی یانەكان بۆئەم یارییەش هەرچەندە یانەی سلێمانی ئامادەكارییەكانی لەسەر دەستی ڕاهێنەری یانەكە باسم قاسم وەكو پێویست بووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەركێكی زەحمەتدا دەبێت لەبەرامبەر یانەی خاوەن یاریگا بۆیە سەركەوتن دەكەنە ئامانج هەردوو یانە سلێمانی بۆپاڕاستنی پێشەنگ و سلێمانیش بۆ خۆدەرباز كردن لە ئەگەرەكانی دابەزین، یانەی كەركوكیش كە لە ئەركێكی تاڕادەیەك ئاسان بەسەركردایەتی دارەوان قادری كوڕی شارەكە میوانداری یانەی مەسافی شاری بەغداد دەدات ، بۆئەم یارییەش هەردوو یانە هەموو كارەتەكانیان تاقی دەكەنەوە بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكاندا،لەشاری بەغداش لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر یاریگای سناعە هەردوو یانەی سناعەو تەلەبە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە،یانەی نەجەفیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری نەجەف لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی زەورا دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەویە سەركەوتن بەدەست بهێنین و بەیەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە هەژمار دەكرێت، یانەی میناش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغداد دەدات و لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو یانە بەیەك دەگەن، یانەی كەربەلا و كارەباش بەهۆی رووداوەكانی ئەم دواییە دواخرا، یانەی جەوییە و دهۆكیش بەهۆی بەشداری كردنی یانەی جەوییە لە پاڵەوانیتی عەسكەری یارییەكە دواخرا ، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر 5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1- شورتە 51خاڵ
2- زەورا 47خاڵ
3- جەوییە 47خاڵ
4- زاخۆ43خاڵ
5- هەولێر40خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
