عومەر مەجید من بەردەوام دەبم لە مەشقی هەولێر هاتنی ڤێرا هیچ ڕاستیەكی نیە

عومەر مەجید من بەردەوام دەبم لە مەشقی هەولێر  هاتنی ڤێرا هیچ ڕاستیەكی نیە
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەك و ناوەندەێكی رۆژنامەوانی هەوڵی هاتنی جۆرڤان ڤێرا ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق كە توانی نازناوی جامی ئاسیا بۆهەڵبژاردەی عێراق بەدەست بهێنێت ، ڕوو بكاتە خولی بژاردەی عێراقی دوای ئەوەی پێشو ناڕامی باڵی بەسەر شارەكانی میسر كێشاوە وبۆیە ڤێرا بریاری ئەوەی داوە ریزی یانەی زەمالیك بەجێبهێلێت وڕوو بكاتە هەرێمی كوردستان ومەشقی یانەی وەرزشی هەولێر لە ئەستۆ بگرێت لە شوێنی دكتۆر عومەر مەجید ڕاهێنەری ئێستای یانەی هەولێر، ئەم دەنگۆییانەش لە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ڤێرا بلاو بۆتەوە كە گەوا لە رۆژانی داهاتوو بە فەرمی ڕوو لە عێراق دەكات، لە بارەی پەیوەندی كردنیشی بە یانەی هەولێر عومەر مەجید ڕاهێنەری ئێستای یانەی هەولێر بەسایتی گوڵانی راگەیاندگوتی: تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی بەمن نەگوترایەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نیە و من ڕاهێنەری یانەی هەولێرلە دوای وازهێنانی ڕادان گاسنینی ڕاهێنەر من بەفەرمی مەشقی یانەی هەولێرم وەرگرتووە و تاكو كۆتایی هاتنی ئەم وەرزی خولی بژاردەی عێراقی من سەرپەرشتی یانەی هەولێر دەكەم و ئەم دەنگۆیانەش هەموو قسەی نابەجیە دەكرێ‌ من بەردەوام دەبم لە مەشق دانی یانەی هەولێرویانەی شاری خۆمەو لەو یانەیە پەروەردە بوویە، ئەم جۆرە قسانەش ساردم ناكاتەوە و بەڵكو سوورم دەكات لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی باش لە خولی بژاردەی عێراقی و ئێستاش خەریكی ئەنجامدانی یار ییەكانمانین لە خولەكە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top