لە خولی تۆپی دەستی كوردستان بەبردنەوەی سەنحاریب پێشەنگی یانەكانی گرتووە
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی نایابی كچانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی چوارەمی خولەكە لە ژمارەیەك لە یاریگاكانی شارەكانی كوردستان سێ یاری گرنگ وبەهێز ئەنجام دران،یانەی سەنحاریب لە شاری دهۆك لەسەر هۆڵی دخراوی ئەو شارە لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سەنحاریب لە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر یانەی ئەفرۆدێت بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامی (21-16)گۆڵ یارییەكە بە سوودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، هەر چەندە یارییەكە بەتەنیا جیاوازی پێنج گۆڵ بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانانی یانەی ئەفرۆدێت توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكەو تا كۆتاییەكانی یارییەكە لە كێبركێ بوون لە تۆماركردنی گۆڵ،لە هۆڵی دخراوی بنەسلاوەش لە قەزای دەشتی هەولێر هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێرو كۆیە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئافرەتانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا پێشكەشی هاندەران بكەن لە تەواوی یارییەكەش بە دیمەنی جوانی وەرزشی سەڕەنجی ئامادەبووانیان بۆخۆیان ڕاكێشا بووو توانیان یارییەكە بەسەركەوتنی خۆیان كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (31-17)گۆڵ و بە جیاوازی 14گۆڵ یارییەكەی بردەوە، یانەی شەقلاوەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری كچانی ئاكرێ كردو لە یارییەكی تاك لایەنەدا كچانی شەقلاوە توانیان گۆڵ بارانی كچانی ئاكرێ یان كردو توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (45-19)گۆڵ یارییەكە ببەنەوە، بەم ئەنجامەش یانەی سەنحاریب پێشەنگی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی كچانی كوردستانی گرتووە بە كۆكردنەوەی 6خاڵ و ئەفرۆدێتیش بە كۆكردنەوەی 6خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی سەنحاریب بە پلەی دووەم دێت.
