یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وئەفرۆدێت سەرۆكیان هەڵبژاردە
لە درێژەی هەڵبژاردنی دەستە كارگێرییەكانی یانەكانی كوردستان، كە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان سەرپەرشتی هەڵبژاردنی دەستەی تازەی كارگێرانی یانەكان ئەنجام دەدات،هەڵبژاردن بۆهەریەك لە یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی وئەفرۆدێت ئەنجامدرا،لە هەڵبژاردنەكانی یانەی پیشمەرگەی سلێمانیش لە هۆڵی یانەكە ئەنجامدراو سەرۆكی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان رێنماییەكانی هەڵبژاردنی بۆ ئەندامانی یانەكەڕوون كردەوە، دواتریش ڕاپۆرتی دارایی یانەكە لەلایەن سكرتێری یانەكە خوێندرایەوە دەست بە هەڵبژاردنەكانی یانەكە كرا،دواتریش لەلایەن سەرۆكی یانەكە دەستەی كارگێری یانەكە هەڵوەشێنرایەوە و دەستەیەكی نوێ بە هەڵبژاردن دیاری كراو 224 ئەندامی یانەكە بەشداری هەڵبژاردنی نوێ یانەكەیان كردو دەستەیەكی نوێ یانەكە بەمشێوەیی خوارەوە هەڵبژێردرا.
شێخ بەعفەر شێخ مستەفا -سەرۆك
مەحمودئەحمەد-جێگر
هەریەك لە (ئەحمەد غازی وهیوا ئەحمەد و نەشمیل مەحمەد وئەحمەد بەهادین وئیبراهیم قاسم وكەلسوم محەمەد) بە ئەندامی یانەكە هەڵبژێردران، لە هەڵبژاردنەكانی یانەی ئەفرۆدێتیش بەبەشداری 64 ئەندامی یانەكە بەرێوەچوو و دەستەی كارگێری یانەكە بەم شێوەیەبوو.
كەژال كاكە حمە -سەرۆكی یانە
رێزان محەمەد-جێگر
هەریەك لە(فائیزە عەلی و نەجوە عەزیز و كاڵی فەریق )بە ئەندامی نوێ دەستەی كارگێری یانەكە دیاری كران.
