هامبۆرگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی ئارسناڵی ئیمزاكرد

هامبۆرگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی ئارسناڵی ئیمزاكرد
یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسناڵ كۆتایی پێهێناوه‌ و به‌شێوه‌ی خواستن یۆهان دیۆرۆی یاریزانی هێڵی به‌رگری ئه‌و یانه‌ ئینگلیزیه‌ ده‌هێنێته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامداوه‌.

وابڕیاره‌ له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه‌ رابگه‌یه‌نرێت كه‌نرخه‌كه‌ی 800 هه‌زار یۆرۆیه‌ به‌شێوه‌ی خواستن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ بیه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و یاریزانه‌ بكڕێت ئه‌وه‌ ده‌بێت بڕی 2.8 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌یانه‌ی ئارسناڵ.

دیۆرۆی سویسری وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی هانۆڤه‌ر كرد و 14 یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجامدا.


خه‌ندان
Top