لام : كاتمان پێویسته بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا رابێین
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا یانه باڤارییه‌كه له‌گه‌ل راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ستی به‌یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و خۆئاماده‌كارییه‌كانی كرد بۆ وه‌رزی داهاتوو .
لام بۆ رۆژنامه‌ی بێلدی ئه‌لمانی گوتی :” پێویستیمان به‌كاته تا له‌گه‌ل گواردیۆلا رابێین ، به‌لام بێگومان پێویستمان به‌كاتێكی زۆریش نابێت ، ئێمه زۆر ئاگاداری راهێنانه‌كان ده‌بین ، خۆئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی نوێ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای راهێنه‌رێكی تازه ببیت ، ئه‌مه دوو دلم ناكات “.
یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵانه‌كه پتر گوتی ” گواردیۆلا له‌م ماوه‌یه به‌رده‌وام لهگهلماندایه، له‌راهێنانه‌كان زۆر قسه ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات لێی تێبگه‌ین، هه‌ندێك شت ده‌گۆڕێن، ئه‌وه به‌شێكه له‌یاریی تۆپی پێ “.
” ئێستا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه بده‌ین ، هێشتا كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌مدایه ” به‌رگریكاره‌كه‌ی بایرن له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌های گوت.
یانه‌ی بایرن میونخ یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی خۆی له‌گه‌ل گواردیۆلا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌لمانی له‌یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌لمانی ئه‌نجامده‌دات .
