خەونەكەی پێرلۆ لەبەرازیل هاتە دی

خەونەكەی پێرلۆ لەبەرازیل هاتە دی
یاریزانی هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی یۆڤانتس ئەندریا پێرلۆ یاریی ژمارە 100ی نێودەولەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی ئەنجامدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكسیك لە یارییەكانی جامی كیشوەرەكانی 2013 كە تیایدا ئیتالیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنا و پێرلۆ بەجوانترین شێوە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، پێرلۆ خۆشحاڵی خۆی دەڕبری بەئەنجامدانی 100 یاری نێودەوڵەتی و لە لێدوانێكیدا گوتی : كارێكی زۆر خۆشە یاری ژمارە 100 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتالیا لە ناو یاریگای ماراكانای بەناوبانگ ئەنجام بدەم و گۆڵێكیش تۆمار بكەم، ئەوە خەونی منداڵیم بوو هاتە دی .
هەروەها پێرلۆ ئەوەشی راگەیاند بڕیاری رۆیشتنی بۆ یانەی یۆڤانتس باشترین بڕیار بووە لە ژیانیدا، ئەم بڕیارەش وایكردووە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتالیا بەشداری لەجامی كیشوەرەكان و خەونی یاریكردنی لەیاریگای ماراكانا بێتە دی .
Top