لە هەردوو پاڵەوانییەتیی هالە و كوینز فیدرەر و مۆرای باڵادەست بوون

لە هەردوو پاڵەوانییەتیی هالە و كوینز  فیدرەر و مۆرای باڵادەست بوون
یاریزانی سویسری رۆجەر فیدرەر و یاریزانی بەریتانی ئەندی مۆرای نازناوی هەردوو پاڵەوانییەتی هالە و كوینزی نێودەوڵەتی لە یاریی تێنسی سەر زەویان بەدەست هێنا كە یارییەكان لەسەر چیمەنی سروشتی بەڕێوەچوو، لەیاریی كۆتایی پاڵەوانییەتی هالە لەوڵاتی ئەڵمانیا ئەستێرەی سویسری فیدرەر بەرامبەر یاریزانی روسی میخائیل یوژنی یاری كرد و توانی یارییەكە بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بەكۆمەڵەیەك بباتەوە و بۆجاری شەشەم بووە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانەتییە، ئەنجامی كۆمەڵەكان ( 6*7، 6*3، 6*4) بوو، ئەم نازناوە نازناوی ژمارە 77 بۆ رۆجەر لەژیانی وەرزشیدا.
لە یاریی كۆتایی پاڵەوانییەتیی كوینز لە شاری لەندەن یاریزانی بەریتانی ئەندی مۆرای رووبەرووی یاریزانی كرواتی مارین سیلیچ بۆوە و یارییەكەی بردەوە بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بەكۆمەڵەیەك و بۆجاری سێیەم بووە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانەتییە، ئەنجامی كۆمەڵەكان ( 5*7، 7*5، 6*3) بوو، یارییەكەش بۆ ماوەیەك وەستا بە هۆی باران بارینەوە .
شایانی باسە هەردوو یاریزان فیدرەر و مۆرای خۆیان بۆ یارییەكانی پاڵەوانییەتی ویمبلدۆن ئامادە دەكەن كە لە ساڵی رابردوو لەیاریی كۆتایی بەرامبەریەك یارییان كرد و فیدرەر نازناوەكەی بەدست هێنا.
Top