دیل بۆسكی مێژووێكی تازە تۆمار دەكات

دیل بۆسكی مێژووێكی تازە تۆمار دەكات
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڤیسینتی دیل بۆسكی مێژوویەكی تازەی تۆماركرد كاتێك بووە یەكەم راهێنەری وڵاتی ئیسپانیا لەچوار پاڵەوانییەتی جیهانیدا رابەرایەتی هەڵبژاردەی لارۆخای كرد، دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لەجامی كیشوەرەكانی 2009 لەوڵاتی باشووری ئەفریقیا دواتر لەمۆندیالی 2 010 لەهەمان وڵات ئینجا یۆرۆی 2012 لەهەردوو وڵاتی پۆلەندا و ئۆكرانیا، ئێستاش راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە لەجامی كیشوەرەكانی 2013 لەوڵاتی بەرازیل، دیل بۆسكی بەهیوای ئەوەیە مێژوویەكی دیكە تۆمار بكات ئەگەر بتوانێت جامی كیشوەرەكان بباتەوە چونكە دەبێتە یەكەم راهێنەر لە مێژوودا هەرسێ پاڵەوانییەتی جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و جامی كیشوەرەكان لەدوای یەك بەدەست دەهێنێت .
دیل بۆسكی بەم دەسكەوتە تازەیە بەپێش راهێنەر میگێل مۆنیۆز كەوت كەلەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە هەردوو یۆرۆی 1984 و1988 وجامی جیهانی 1986 بەشداری كردووە، هەروەها بەپێش راهێنەر خافیێر كلیمەنتی كەوت كەلەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری كردووە لەهەردوو مۆندیالی 1994 و 1998 و یۆرۆی 1996 بەڵام هەردووكیان هیچ نازناوێكیان بەدەست نەهێناوە .
Top