یانەی دهۆك ئۆلیڤیرای بەرازیلی دوورخستنەوە

یانەی دهۆك ئۆلیڤیرای بەرازیلی دوورخستنەوە
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی بەتوانای بەرازیلی زایتۆ ئۆلێڤێرای مۆر كرد، یاریزانی بەرازیلی لە دایكبووی شاری سالڤادۆی بەرازیل بۆچەندین وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی یاری كردووە، ئەم وەرزەش بەفەرمی پەیوەندی بەڕیزی یانەی دهۆك كردووە لە هەردوو خولی عێراقی و جامی ئاسیا بەشداری كردبوو، بەڵام نەیتوانی بوو ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات لە هەردوو خول و دوورخستنەوەی یانەی دهۆكیش لە جامی ئاسیا لەسەر دەستی یانەی كوێتی كوێتی ئۆلیڤێراش نەیتوانی ئەو رۆڵە بگێڕێت و ڕابەرایەتی یانەی دهۆك بكات لە گۆڵ تۆماركردن، بۆیە لە ئێستاشدا كە خولی عێراقی وەستاوە و یانەی دهۆكیش بەردەوامە لە خۆئامادەكارییەكانی بەهۆی خراپی ئاستی لە مەشقەكان و یارییە دۆستانەكان فەجر ئیبراهیمی ڕاهێنەری یانەی دهۆك بەفەرمی دەست بەرداربوونی ئۆلیڤێرای لە یانەی دهۆك ڕاگەیاند و كە هیچی تر یانەی دهۆك پێویستی بەتواناكانی ئەم هێرشبەرە بەرازیلیە نییە، لەم بارەشەوە سوبحی كامل ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: بەهۆی خراپی ئاستی كە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بۆیە فەجر ئیبراهیم ڕاهێنەری یانەكەی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێویستی بەتواناكانی ئەو یاریزانە نییە و هیچ سوودێكی نابێ بۆیانەی دهۆك ئێمەش بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵی هەڵوەشاندۆتەوە و ئێستا تەنیا چاوەڕوانی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانی ناوبراو دەكەین بۆئەوەی هەموو شتەكان بەشێوەیەكی تەندروست بەڕێوە بچێت،گوتیشی ئێمە لە كاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە تەواوی ئەو پارەی لێ دەستێنینەوە كە لای ئەو دەمینێتەوە، بە پێی رێكەوتنەكە بەم شێوەیە، گوتیشی چاوەڕوانی هاتنی بەرێوەبەری كارەكانی دەكەین بۆئەوەی كارەكانمان لەگەڵ ئەم یاریزانە پیشەگەرە بەرازیلیە بە كۆتایی بێت،گوتیشی بڕیاری ئەوەمان نەداوە لە شوێنی ئەو یاریزانی تر بهێنین.جێگای ئاماژە پێكردنە ئۆلیڤێرا لە دایكبووی سڵای 1986ی وڵاتی بەرازیلە.
Top