پاڵەوانی كورد نزار ئەحمەد بوو بە پاڵەوانی وابای جیهان
دوای بەڕێوەچوونی پێشبڕكێ لەسەر هەموو باڵاكانیش ئەنجامدرا، نزار توانی زۆرترین خاڵ كۆ بكاتەوە و ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانان واتە پلەی یەكەم لەسەر هەموو باڵاكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات و بەفەرمی بێتە پاڵەوانی وابای جیهان لە 2013.
سەرۆكی یەكێتیی وابای كوردستان (ئەحمەد ڕامبۆ) ڕگەیاند كە نزار توانی ببێتە ڕكابەرێكی بەهێز لەپاڵەوانیەتیەكەدا و توانی دەستكەوتێكی مێژوویی نەك هەر بۆخۆی بەڵكو بۆ هەموو گەلی كورد بەدەست بهێنێت.
پاڵەوانیەتی وابای ئەمساڵ لە ڕۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە لە وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەچوو و شاندی یەكێتیی وابای كوردستانیش بەسەرۆكایەتی ئەحمەد ڕامبۆ بەفەرمی بەشداری تێدا كرد.
جێگەی باسە پاڵەوانیەتی وابا ڕێساو یاسای تایبەت بەخۆی هەیە بە جۆرێك پێشبڕكێكانی لەسەر بنەمای باڵا (كورت، ناوەند، درێژ، زۆر درێژ) ئەنجام دەدرێت كێشی یاریزانان هیچ ڕۆڵێكی نییە لەم پاڵەوانیەتیە.
