یانەی زاخۆ دەبێتە خاوەن كەناڵی تەلەفزیۆنی

یانەی زاخۆ دەبێتە خاوەن كەناڵی تەلەفزیۆنی
یانەی زاخۆ كەلەم ساڵانەی دوایدا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نەك تەنها لەتۆپی پێی بەڵكو لەچەند یارییەكی تریشدا لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق كێبڕكێ دەكات، لەدواین هەنگاویدا ئیدارەی یانەكە هەستان بەكڕینەوەی كەناڵی (Zaxo TV) كەپێشتر لەو شارە پەخشی دەكرد.
عەبدولوەهاب محەمەد سەرۆكی یانەی زاخۆ لەسەر ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسی: بەڕێزان ئێمە وەك كارگێڕی یانەی زاخۆ كەناڵی (Zaxo TV) یمان كڕی و هیوادارین بتوانین لەڕێی ئەو كەناڵەوە خزمەتی وەرزشی كوردستان بكەین.
هەروەها سەرۆكی یانەكە دەڵێت: ئەو كەناڵە دەبێتە مینبەری سەرجەم چین و توێژ و ئایدیا جیاوازەكان و لەماوەیەكی كەمدا هەوڵدەدەین پەخشی (Zaxo TV) بگەیەنینە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان
Top