لە خولی تۆپی دەستی كوردستان ئەمرۆكۆیە و سەنحاریب ،ئەفرۆدیت و شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە

لە خولی تۆپی دەستی كوردستان  ئەمرۆكۆیە و سەنحاریب ،ئەفرۆدیت و شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە هەفتەی سێ‌ یەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ پێنج شەمە هەردوو لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان كچانی شارەكان بەرێوە بچێت، لە هۆڵی داخراوی یانەی كۆیە لە قەزای كۆیە، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كچانی كۆیە و سەنحاریب ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە كاتژمێر 30-3ی دوای عەسر، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن سەركەوتن تۆماربكەن،لە شاری سلێمانیش هەردوو یانەی ئەفرۆدێت میوانداری یانەی شەقلاوە دەكاتلە كاتژمێر 30-2دوای نیوەرۆ ، لە یارییەكی بەهێزدا لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن بۆئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی یانەكە بدەن،لە شاری ئاكرێش لە یارییەكی گرنگدا یانەی ئاكرێ‌ میوانداری یانەی قەڵا دەكات، بۆئەم یارییەش یانەی قەڵا ئامادەكاری باشی كردوە و چاوی لە بەدەست هێنانی ئەنجامی باشە لە یارییەكان بۆئەوەی بتوانێ‌ درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات بۆئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە لە خولەكە دا بۆدەست هێنانی ئەنجامی باش بە درێژایی خولەكە، ئەم خولەش بە سیتەمی چوون و هاتن بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان وبەبەشداری حەفت یانە ئەنجام دەدرێت.
Top