سوارێز له‌ ریاڵ مه‌درید نزیكتر ده‌بێته‌وه‌

سوارێز له‌ ریاڵ مه‌درید نزیكتر ده‌بێته‌وه‌
دوای نزیكبوونه‌وه‌ی ئیدینسۆن كاڤانی یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی له‌یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی و نزیكبوونه‌وه‌ی رۆیشتنی هیگواین بۆ یانه‌ی ئارسینال ، لویس سوارێزی گۆلكاری ئۆرۆگوایی زیاتر له‌ پۆشینی درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ بڕیاروایه‌ ئه‌نچیلۆتی دوای به‌فه‌رمی ناساندنی به‌ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان و فلۆرنتینۆ پێرێز كۆبێته‌وه‌ و تاوتوێی بارودۆخی یانه‌كه‌ بكات و باسی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ بكرێت كه‌ پێویسته‌ مێرنگی واژوویان بكات ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ سێ یاریزانی به‌توانا په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات .

نرخی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی سوارێز له‌گه‌ل یانه‌ی لیڤه‌رپوول 40 ملیۆن یۆرۆیه‌ ، به‌لام به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار)ـی ئینگلیزی به‌هۆی ئاره‌زووی سوارێز بۆ جێهێشتنی رێدز له‌وانه‌یه‌ به‌ 35 ملیۆن یۆرۆ لویزیتۆ بێته‌ ریزی شاهانه‌كان .
Top