ئینێستاش دوا یانەی بەرشلۆنە دەبێت

ئینێستاش دوا یانەی بەرشلۆنە دەبێت
چەندین یاریزانی بەرشلۆنە پێشتر لێدوانیان بۆ دەزگایان ڕاگەیاندن داوە و ڕایانگەیاندووە کە لە یانەی بەرشلۆنەدا وازلە یاریکردن دەهێنن و بیر لە جێهێشتنی ئەو یانەیە ناکەنەوە.

ئینێستا لە لێدوانێکیدا بۆ چەند ڕۆژنامەیەک دەڵێت : دەمەوێت گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێبکەمەوە و بەم نزیکانەش لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنەدا کۆدەبمەوە.

ئینێستا دەڵێت : لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی بەرشلۆنە دادەنیشم بۆ گەیشتە ڕیکەوتن و بەردەوام بوون لە یانەکەمدا ، هیوادارم هەموو شتەکان بە شێوەی خێرا ئەنجامبدرێت و هەردولا بە زووی ڕێبکەوین ، چونکە دەمەوێت لە یانەی بەرشلۆنەدا واز لە یاریکردن بهێنم.

ئینێستا لە ساڵی 2002 دا هاتە تیپی یەکەمی یانەی بەرشلۆنەوەو خاوەنی 47 خاڵ لە 455 یاریدا.

ئینێستای تەمەن 29 ساڵ لە ئێستادا لە ووڵاتی بەڕازیل لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە مەبەستی بەشداریکردنی لە یارییەکانی جامی کیشوەرەکاندا.


خەندان
Top