رێوڕه‌سمی به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌نچیلۆتی به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ( نوێكراوه‌ته‌وه )
دوای گه‌یشتنی بۆ شاری مه‌درید ئه‌نچیلۆتی چاوی به زینه‌دین زێدانی ئه‌فسانه‌ی پێشووی مێره‌نگی كه‌وت ، كه‌چاوه‌ڕوانده‌كرێت ببێته یاریده‌ده‌ری كارلۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو .
له‌سه‌ره‌تای پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا فلۆرنتینۆ پێرێز له‌باره‌ی راهێنه‌ره ئیتالیه‌كه گوتی :” چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا خه‌ونم به‌وه‌ده‌دیت ئه‌نچیلۆتی ببێته راهێنه‌ری ریال مه‌درید ، وه‌كو پێشتر گوتومه و ئێستاش ده‌یلێمه‌وه ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده و دڵخۆشم به‌هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌م ، ئێمه له‌قۆناغێكی نوێ ده‌بین له‌گه‌ل راهێنه‌ره ئیتالیه‌كه “.
پاشان ئه‌نچیلۆتی به‌زمانی ئیسپانی هاته گۆ كه زۆر زه‌حمه‌تی ده‌بینی بۆقسه‌كردن به‌وزمانه ، له‌باره‌ی مالئاوایی كردن له‌یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و هاتنی بۆ ریال مه‌درید گوتی :”ده‌مه‌وێ سوپاسی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بكه‌م بۆ ئه‌و ئه‌زموونه خۆشه‌ی له‌فه‌ڕه‌نسا وه‌رمگرت ، ئێستا گره‌وێك له‌سه‌ر به‌ناوبانگترین یانه ده‌كه‌م ، به‌شێوه‌یه‌كی هێرشبه‌ر یاریی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ل مێژوو داب ونه‌ریتی یانه‌كه بگونجێت ، ده‌مه‌وێ و هه‌ولده‌ده‌م تۆپی پێیه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان پێشكه‌ش بكه‌م بۆ دڵخۆشكردنی هانده‌رانی یانه‌كه ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زه‌حمه‌ته ، به‌ڵام مه‌حالیش نیه “.
پتر گوتی :” لێره هه‌ست به‌پالپشتیه‌كی زۆری سه‌رۆك و هانده‌ران ده‌كه‌م ، بۆیه هه‌ستده‌كه‌م وه‌رزێكی خۆش و پڕله‌ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ل یانه‌كه به‌سه‌ر ببه‌م ،هه‌ست به‌سؤزدارییه‌كی زۆر ده‌كه‌م و به‌خته‌وه‌رم كه‌لێره ئاماده‌م “.
ئه‌نچیلۆتی بۆماوه‌ی سێ وه‌رز ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید و هانده‌رانی شاهانه‌كان هیوای به‌ختێكی باش بۆ ئه‌نچیلۆتی ده‌خوازن .
