فیفا گواستنەوەی جامی جیهانی 2014 ڕەتدەکاتەوە

فیفا گواستنەوەی جامی جیهانی 2014 ڕەتدەکاتەوە
جیرۆم فالکە ، سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە (فیفا) ، ڕەتیدەکاتەوەهەر پلانێکیان هەبێت بۆ گواستنەوەیجامی جیهانی 2014 ی ووڵاتی بەڕازیل ، ئەویش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە گەورانەی لە ئێستادا لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

لە ئێستادا بە دەیان هەزار هاووڵاتیانی بەڕازیل لەسەر شەقامەکان لە شارە جیاجیاکانی بەڕازیل خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن ئەویش بەهۆی توڕەییان لە حکومەت و ئەو پارە زۆرەی کە لە پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکانی 2013 ی بەڕازیل و هەروەها جامی جیهانی 2014 ی بەڕازیلدا خەرجیان کردووە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامە و تیڤییەکانی بەڕازیل ، خۆپیشاندانەکان بە هێمنی بەڕێوە ناچێت و ڕۆژانە چەندین هاووڵاتی بریندار دەبن بەهۆی شەرکردنیان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا و سەرۆکی ووڵاتەکەش بڕیاری چارەسەرکردن دەدات بۆ کێشەکانیان ، هەروەها لە ڕاپرسییەكی پەیمانگای ئەیبووب دەریخست، 75%ـی هاووڵاتیان پشتگیری بزووتنەوەی ناڕازییەكان دەكەن، كە 47%ـیان دژی چینی سیاسی و 33%ـیان دژی گەندەڵی بوون.

جیرۆم فالکە ،سکرتێری فییفا دەڵێت " هیچ پلانێکمان نیە بۆگواستنەوەی پاڵەوانێتییەکان لە ووڵاتی بەڕازیلەوە بۆ ووڵاتی تر و لە ساڵی داهاتوودا جامی جیهانی 2014 ی بەڕازیل بەڕیوە دەچێت.

هەواڵی گواستنەوەی جامی جیهانی 2014ی بەڕازیل و هەروەها وەستاندنی جامی کیشوەرەکان لە ئارادابوو ، ئەویش بەهۆی مەترسی گەورەبوونی خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاکانی بەڕازیل.




خەندان
Top