مانچشینی بەدوای هەڵبژاردەدا دەگەڕێت

مانچشینی بەدوای هەڵبژاردەدا دەگەڕێت
ڕۆبێرتۆ مانشینی ئیتاڵی ، ڕاهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە دەیەوێت لە داهاتوودا پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بگرێتە دەست.

مانشینی لە لێدوانێکیدا بۆ چەند ڕۆژنامەیەک دەڵێت " پێویستم بە پشوو هەیە ، بەڵام کاتێک بریارمدا بگەڕێمەوە بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ، هیوادارام لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ببمە ڕاهێنەر و لە دوای 3 بۆ 4 ساڵ بگەڕێمەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەیەک.

مانشینی پاش وەرزێکی خراپ لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتیدا ، لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دورخرایەوەو لە شوینی مانویل پیلگرینی ڕاهێنەری پێشووی یانەی مەلاگا دانرا.




خەندان
Top