به‌فه‌رمی : ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید و لۆرانت بلان راهێنه‌ری سانجێرمانه
بلانی ته‌مه‌ن (47) ساڵ وازی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسی هێنا دوای چوونه ده‌ره‌وه‌یان له‌خولی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای 2012 ، پێش ئه‌ویش سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بۆردۆی كرد له‌به‌ده‌ست هێنانی خولی فه‌ره‌نسی ساڵی 2009 .
هه‌روه‌ها یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه كێبركێ ده‌كات له خولی پله یه‌كی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌فه‌رمی ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌یانه ، راهێنه‌ری پێشوی سان جێرمان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ په‌یوه‌ندی كردوه به یانه‌ی شاهانه دوای دورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری پورتوگالی خۆزێ مۆرینهۆ كه روویكرده راهێنه‌رایه‌تی كردن له خولی ئینگلیزی ، وابریاره رۆژی چوارشه‌ممه پێشكه‌شی هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكرێت له‌یاریگای سانتیاگۆ.
