لە خولی بژاردەی عێراقی سلێمانی وكەركوك دووچاری شكست بوون، ئەمرۆش دهۆك ڕووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، یارییەكەی هەولێریش دواخرا

لە خولی بژاردەی عێراقی  سلێمانی وكەركوك دووچاری شكست بوون، ئەمرۆش دهۆك ڕووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، یارییەكەی هەولێریش دواخرا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی بۆماوەی زیاتر لە مانگێك یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی وەستابوو، لە رۆژی هەینی یارییەكانی هەفتەی 24ی خولەكە دەست پێكردوە و چەند یارییەك لە یاریگا جیاجیاكان بەرێوەچوو،یانەی كەركوك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە ، لەم یارییەشدا لە گێمی یەكەم یاریزانانی یانەی كەركوك ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو هەریەك لە یاریزانان بەرهەم بەهادین وستایاسین وسەعد جاسم چەندین هەڵی ئاسانی لەدەست دانی گۆڵیان بە فیرۆداوئەم گێمەش هەردوولا بەبێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ باشتر یارییان كردو چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی كەركوك و لەخولەكی 50ی یارییەكە یاریزان یونس شوكر كوڕی شاری كەركوك گۆڵی سەركەوتنی یانەی زاخۆی لە یارییەكە تۆماركردو یاریزانانی یانەی كەركوكیش هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكە بەم تاكە گۆڵی بۆ بەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات، لە شاری سلێمانیش یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكرا بوو لەبەرامبەر یانەی نەفت، لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێشبینیەكان یانەی سلێمانی نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكەی دۆڕاند بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ ، گۆڵەكانی یانەی نەفت لە رێگای یاریزان(یاسر عەبدول موحسین) لە خولەكەكانی 6و 20ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی سلێمانیش بە دەسپێكی خراپ دەستی بە یارییەكانی ئەم وەرزە كردوە، لەسەر یاریگای شەعبیش لە دێربی بەغدای پایتەخت ، یانەی زەورا لە یانەی تەلەبەی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی زەورا هەریەك لەیاریزانان حەیدەر عەبدولا ئەمیر ونمیر عامر لە خولەكانی 30و82 تۆماریان كردو تاكە گۆڵێ‌ تەلەبەش یاریزان عەباس رەحیمە لە خولەكی 16ی یارییەكە تۆماری كرد،بریاریشە ئەمرۆ یەك شەمە لە درێژەی یارییەكان یانیە دهۆك لە شاری نەجەف لە كاتژمێر 4ی ئێوارە لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی نەجەف ببێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی دهۆك ئامادەكاری باشی كردوە .یاری نێوان هەولێرو شورتەش دواخرا بۆكاتێكی تر.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top