لە خولی تۆپی دەستی كچانی كوردستان قەڵاوئافرەتانی هەولێروئافرۆدێت بەسەركەوتن دەستیان پێ كرد،ئەمرۆش سێ یاری بەرێوە دەچێت
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان و بەبەشدایر حەفت یانەی شارەكانی خولی تۆپی دەستی یانەپلە نایابەكانی دەستی پێی كرد،لەمیانی دەست پێكی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی نایابی یانەكانی كوردستانیش لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان لە یەكەم هەفتەی خولەكە سێ یاری گرنگ بەرێوەچوو، لە هاوینە هەواری شەقلاوە لەسەر هۆڵی ئەو شارە لە یارییەكی بەهێزداهەردوو یانەی شەقلاوە و قەلای توركمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش یانەی قەڵا توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (22-17)گۆڵ و یەكەم سەركەوتنی لە خولەكە بەدەست هێنا، لە شاری ئاكرێ هەردوو یانەی ئاكرێ و ئافرەتانی هەولێر ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامێكی گەورە یارییەكەیان بردەوە بە ئەنجامی (37-1)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە،یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی ئافردۆێت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی (19-17)گۆڵ، بریاریشە ئەمرۆ یەك شەمە سێ یاری گرنگ بەرێوەبچێت،لەشاری دهۆك هەردوو یانەی سەنحاریب وئاكرێ ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە لە یارییەكی بەهێزدالە كاتژمێر 30-3ی پاش نیوەرۆ لەم یارییەشدا یانەی ئاكرێ بەدوای سەركەوتن دەگرێ بۆ قەڕەبووكردنەوەی شكستی یاری یەكەم ،لە هۆڵی داخراوی بنەسلاوە لە قەزای دەشتی هەولێر هەردوو یانەی قەڵا و كۆیە ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە لەكاتژمێر 30-2پاش نیوەرۆ یانەی كۆیەش هەوڵی بەدەست هیچنانی سەركەوتن دەدات بۆئەوەی شكستی یاری یەكەم لە بیر بكات،لە كات ژمێر 4ی ئێوارە هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێرو شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی شەقلاوەش بە پشت بەستن بە یاریزانانی پیشەگەری یانەكەو ڕاهێنەرەكەی هەوڵی سەركەوتن دەدەن.
