هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ چواره‌مین مۆندیالیدا

هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ چواره‌مین مۆندیالیدا
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ئه‌مه‌ چواره‌مین جاره‌ به‌شداری له‌ جامی جیهانی لاواندا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مساڵ له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت .

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ساڵی 1977
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ساڵی 1977

یه‌كه‌مین جار ساڵی 1977 بوو كه‌ له‌ وڵاتی تونس ئه‌نجام درا و پاشان 1989 له‌ سعودیه‌ و 2001 له‌ ئه‌رجه‌نتین ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌ كۆی هه‌موو مۆندیاله‌كاندا 10 یارییان ئه‌نجام داوه‌ له‌ پێنجیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ پێنجیشیاندا تووشی شكست هاتوون و تا ئێستا تامی یه‌كسانبوونیان نه‌كردووه‌ .

سبه‌ینێش له‌ مۆندیالی توركیا 2013ـدا یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئینگلته‌را كاژێر 9:00ی شه‌و ئه‌نجام ده‌دات و پاشانیش ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌كه‌ له‌ میصر و چیلیی ده‌بێته‌وه‌
Top