له‌یاریی ئه‌مشه‌وی به‌ڕازیل هێرنانێز شوێنی پاولینهۆ ده‌گرێته‌وه‌

له‌یاریی ئه‌مشه‌وی به‌ڕازیل هێرنانێز شوێنی پاولینهۆ ده‌گرێته‌وه‌
لویز فیلیپی سكۆلاری ، راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌ڕازیل بڕیاریدا هێرنانێزی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی له‌شوێنی پالولینهۆ یاریی بكات ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دووه‌میان له‌یاریی رابردوودا دووچاری پێكان هات.

سكۆلاری له‌لێدوانێكیدا له‌وپرێس كۆنفڕانسه‌ی دوێنێ ئه‌نجامیدا سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌لێدوانێكیدا گوتی :”بڕیارماندا پاولینهۆ له‌یارییه‌كه‌ به‌ژداری پێنه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی چاك بێته‌وه‌”. .له‌مباره‌یه‌وه‌ پزیاتر گوتی :” بڕیاری یاریی پێكردنی هێرنانێز سروشتییه‌ ، ئه‌و یاریزانێكی تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه‌ و ئه‌و یاریی به‌تۆپ ده‌كات و هیچ گومانێكم له‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ئاسته‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ پێشتر ده‌ستمان ده‌كه‌وت”.

پاولینهۆی یاریزانی یانه‌ی كۆرنشیانزی به‌ڕازیلی له‌ دوو یاریی رابردوویدا له‌جامی كیشوه‌ره‌كان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و له‌دوایین یارییدا له‌ گۆزینگی دووچاری پێكان هات.
Top