نرخی هیگواین 30 ملیۆن یۆرۆیە

نرخی هیگواین  30 ملیۆن یۆرۆیە
سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی فلۆرەنتینۆ پیریز رایگەیاند یانەكەی دەستبەرداری یاریزانی ئەرژەنتینی گۆنزالۆ هیگواین نابێت بە كەمتر لەنرخی 30 ملیۆن یۆرۆ، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان رایانگەیاند راهێنەری یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی ئارسن ڤینگەر لەهەوڵەكانی بەردەوامە بۆ هێنانی یاریزان هیگواین بۆ ریزی یانەكەی و بۆ ئەم مەبەستە یانەی ئەرسنال بڕی 24 ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە بەڵام یانەی ریال مەدرید بەم نرخە رازی نییە .
لەلایەكی دیكەوە لێپرسراوانی یانەی یۆڤانتسی ئیتالی لەگەڵ لێپرسراوانی یانەی ریال مەدرید كۆبوونەوە سەبارەت بەگواستنەوەی هیگواین بۆ یانەی خانمە پیرەكە، یانەی یۆڤانتس ئامادەیە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ریال مەدرید، بەڵام یانەی ریال بەم بۆندە رازی نەبووە و داوای بەرزكردنەوەی نرخەكە دەكەن .
شایانی باسە لەكۆتایی یارییەكانی خولی ئیسپانیا هیگواین رایگەیاندبوو كە بڕیاری رۆیشتنی داوە و ئەم لێدوانەش بووە هۆكاری تووڕەبوونی لێپرسراوانی یانەی ریال مەدرید .
Top