سێ كچە وەرزشكاری شەترەنجی كورد بەشداری پاڵەوانێتیی ئاسیا ناكەن

سێ كچە وەرزشكاری شەترەنجی كورد بەشداری پاڵەوانێتیی ئاسیا ناكەن
بەهۆی نەبوونی توانایەكی باشی دارایی و پشتگیری نەكردنی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەر سێ كچە یاریزان (ڤین و دلین و كارین كەمال )بەشداری لە پاڵەوانێتیی شەترەنجی ئاسیا ناكەن.باوكی یاریزانەكانیش ئاماژەی بەوە كردووە كە نەبوونی توانایی دارایی هۆكارە بۆبەشداری نەكردن لەم پاڵەوانێتییە،دوای ئەوەی یەكێـتیی ناوەندیی شەترەنجی عێراق بڕیاری ئەوەی دا كە هەر یاریزانێكی شەترەنج لەسەر حسابی خۆیان بەشداری بكەن لەپاڵەوانێتیی ئاسیا كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە تەهرانی پایتەختی وڵاتی ئێران ئەنجام بدرێت بۆ ئاستەكانی تەمەن، لەم بارەیەوە كەمال جەلالەدین سەرۆكی یەكێتیی شەترەنجی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان وتی)) یەكێتیی ناوەندیی شەترەنجی عێراقی ئێمەی ئاگادار كردەوە كە هەر یاریزانێك دەبێت لەسەر حسابی خۆی بەشداری پاڵەوانێتیی ئاسیا بكات، دوای ئەوەی زانیمان كە پشتگیری نییە بۆئەوەی ئەو توانا مادییە بۆهەرسێ یاریزان دابین بكرێ چونكە بۆهەر پشتگیرییەك دەبێ بچیتە دوای كارەكەی خۆت و بۆچەندین جار و ماوەیەكی زۆری دەوێ پێشتریش ئەو داوایەمان كردبوو هیچمان بەهیچ نەكردبوو بۆیە بڕیاری ئەوەماندا كە بەشداری نەكەین لەم پاڵەوانێتییە، گوتیشی كچەكانی من یاریزانی یانەی گارەن، ئەوانیش هاوكاری ناكەن بەهۆی ئەوەی كە ئەوان وەكو هەڵبژاردە هاوكاردەبن بەڵام وەكو یاریزانی تاك بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا هاوكاری ناكەن بەهۆی توانای دارایی .بڕیاری كۆتاییشمان داوە كە بەشدار نابین لەم پاڵەوانێتییە.
Top