لە خولی بژاردەی عێراقی سبەی سلێمانی و نەفت ، كەركوك و زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
دوای وەستانی یەك مانگ لە یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی بەهۆی بەشداری كردنی بەشێك لە یاریزانانی یانەكانی عێراقی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنی جامی جیهانی بەرازیل ، بریارە سبەی هەینی دووبارە یارییەكانی خولی بژاردەی بەئەنجامدانی چەند یارییە دەست پێبكاتەوە، لە هەفتەی حەفتەمی خولەكە لە قۆناغی دووەم لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی چەند یارییەكی گرنگ لە نێوان یانەكان بەرێوە دەچێت،یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە شاری سلێمانی لە كاتژمێر 4ی ئیوارە میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغدا دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەنجامدانی ئەم یارییە بەهێزە باسم قاسم بە پلانەكانی خۆی دەیەوێت یانەی نەفت بە شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بنێرێتەوە شاری بەغداد ماوەیەیك باشە هەردوو یانە لە ئامادەكاری باش بووینە، یانەی سلێمانیش نیازی بەدەست هێنانی سەركەوتە لەسەر یاریگای خۆی، یانەی كەركوكیش لە هەمان كاتدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا، بۆئەم یارییەش ڕاهێنەرانی هەردوو یانە پلانی باشیان داناوە بۆسەركەوتن لەم یارییەدا هەردوو یانەش چاویان لە سێ خاڵی یارییەكە، یانەی زاخۆش بە نیازی سەركەوتن دەچێتە شاری كەركوك بەتایبەتی دوای ئەوەی لەسەر دەستی ڕاهێنەری سوری محەمەد قەویز ئامادەكارییەكی باشی كردوە و ئامانجی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆئەوەی كێبركێ بكەن لەسەر پلەكانی پێشەوە ، لەبەرامبەریش مزەفەر جەباری ڕاهێنەری كەركوك هەوڵ بۆ دروست كردنی بەربەست لەبەردەم یانەی كەركوك و بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدات لەسەر یاریگای خۆی، لە دێربی شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی تەلەبە و زەورا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، رۆژی شەمەش سێ یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت، یانەی سەناعە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەغداد دەكات لە یارییەكی بەهێزدا، لەشاری بەسراش هەردوو یانەی میناوكارەبای شاری بەغداد بەیەك دەگەن لە یارییەكی بەهێزدا،هەر لە شاری بەسرەش هەردوو یانەی نەفتی باشور و مەسافی بەیەك دەگەن هەر سێ یارییەكەش لە كاتژمیچر 4ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
