هەولێر لە كەركوكی بردەوە

هەولێر لە كەركوكی بردەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییە دۆستانە ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێر بۆ خولی بژاردەی عێراقی كە بریارە رۆژی 23ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكاتەوە، یانەی هەولێر درێژەی بە ئامادەكارییەكانی دا لەسەر دەستی ڕاهێنەری كوردی شارەكە عومەر مەجید لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری رووبەرووی یانەی كەركوكی دڵی كوردستان بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە گێمی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەو چەندین هەوڵیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو هەردوولا بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە پەلەیان دەكرد لە تۆماركردنی گۆڵ بۆئەوەی دەست پێشخەری بكەن لەم ناوەشدا یانەی هەلوێر بەپلانەكانی ڕاهێنەری بەتوانای یانەكە دكتۆر عومەر مەجید توانیان چەندین هێرش ببەنە سەر گۆڵی یانەی كەركوك لەم ناوەشدا لە خولەكی 79ی یارییەكە یاریزان لوئەی سەلاح توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی هەولێر تۆماربكات و گۆڵەش بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی هەولێر بە كۆتایی هات، هەر چەندە یرایزانانی یانەی كەركوك هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بۆئەوەی گۆڵی یەكسان بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سووبوو یارییەكە بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بە كۆتایی هات.
Top