یانەی شەقلاوە ڕاهێنەرێكی ئێرانی وو دوو یاریزان پەڵكێش دەكات

یانەی شەقلاوە ڕاهێنەرێكی ئێرانی وو دوو یاریزان پەڵكێش دەكات
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكای خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، دەستەی كارگێری یانەی شەقلاوە ئەم ساڵ جیا لە ساڵانی تر بۆ بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی ژمارەیەك یاریزانی بەتوانای پەڵكێش كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامیێكی شایستە لە پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان بەدەست بهێنیت و سەربازگەیەكی مەشقیان ئەنجامداوە بۆ یانەكە لە ئێستاشدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران و دوو یاریزانی هەمان وڵاتی پەڵكێش كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ ئاستی ئەم ساڵی جیا بێت لە ئاستی ساڵانی تر، لەم بارەشەوە فەرهاد خەیات سەرۆكی یانەی شەقلاوە بۆ سایتی گولان ئەوەی ئاشكرا كردو گوتی:ئێمە بەمەبەستی بەهێزكردنی پێك هاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی باش لەم وەرزە كە بریارە سبەی پێنج شەمە یارییەكانی دەست پێبكات،ئێمە ئەم وەرزە جیا لە ساڵانی تر بە تیپێكی توكمەوە بەشدار دەبین لەم پاڵەوانیتیە دەمانەوێ‌ بە ئاست و بە ئەنجام دەركەوین، بۆیە بۆ بەهێزكردنی یانەكەمان گرێبەستمان لەگەڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران (نەشیمن شافعیان) مۆركردوە بۆیەك وەزرە لەگەڵ دوو یاریزانی ئێرانی بە ناوی (موژگایان قە مەرین و شەفیان باپیری) كە هەردوو یاریزان خاوەن ئاستێكی بەرز لە یاری تۆپی دەستی كچان لە ریزی هەڵبژاردەی ئێران یاریان كردوە و متمانەی تەواومان بەم یاریزانانە هەیە ، لە بارەی بڕی گرێبەستەكانیشان ناوبراو گوتی: ئێمە تاكو خولی ۆتپی دەستی كۆتایی نەیهێت هیچ بڕە رگێبەستێك نادەین بە ڕاهێنەرو یاریزان چونكە ئەگەر ئەنجامان دڵخۆشكەر بوو ئەوكات بڕی گرێبەستەكان قسەیان لەگەڵ دەكەین، گوتیشی جگە لەم یاریزانانە چەند گرێبەستێكی تریشمان لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی شاری هەولێر مۆركردوە بۆئەوەی بتوانین ئاستی یانەی شەقلاوە بەرز كەینەوە، سەربازگەیەكی مەشق و ڕاهێنانمان ساز كردوە بۆئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە بكەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ئەمساڵ دەمانەوێ‌ بە ئاست و بە ئەنجامی شایستە دڵی هاندەرامان خۆش بكەین لە شەقلاوەی خۆشەویست دڵنیاشم ئەنجامی باشمان دەبێت.
Top