هەڵبژاردەی كوردستان لە یانەی موستقبەلی بردەوە

هەڵبژاردەی كوردستان لە یانەی موستقبەلی بردەوە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییە دۆستانە ئامادە كارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی مارسیلیای وڵاتی فەرەنسا، هەڵبژاردەی كوردستان لەسەر یاریگای سێ‌ یەمی یانەی دهۆك لە شاری دهۆك لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری ڕووبەرووی یانەی موستقەبەل بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكە پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ ببەنەوە، گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لەلایەن هەریەك لە یاریزانان (هیشام هادی و شێرزاد محەمەد3گۆڵ) تۆماركران، لە بارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستانیش سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان گوتی: ئەوەی دواین یاری دۆستانەی ئامادەكاری بوو ئەنجامان دا بۆئەوەی بتوانین ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، لە پاڵەوانێـتی فەرەنسای نێودەوڵەتی هەوڵی باش دەدەین بۆئەوەی لە فەرەنسا بتوانین باشترین ئەنجام پێشكەش بكەین، هیچی رتیش یاری دۆستانە ئەندام نادەین چونكە ماوەیەكی وامان لەبەر دەست نەماوە گەشتی وڵاتی فەرەنسا دەكەین و یاریزانەكانیشمان ئامادەكاری خۆیان كردوە.
Top