دهۆك كەمپە مەشقیەكەی ئەنجام نەدات لە كەربەلا
دوای ئەوەی بریار بوو یانەی دهۆك بەمەبەستی ئەنجامدانی كەمپێكی یەك هەفتەیی بچێتە شاری كەربەلا بۆ خۆئامادەكردن بۆیارییەكانی خولیب ژاردەی عێراقی بە اتیبەتی بۆیاری رۆژی 23ی ئەم مانگە لەبەرامبەر یانەی نەجەف ، یانەی دهۆك بریاری ئەوەی دەبوو بچێتە شاری كەربەلا بەڵام بەهۆی یادەكانی شەعبانیە لە هەردوو شاری نەجەف و كەربەلا یانەی دهۆك كەمپە مەشقیەكەی دواخست بۆ رۆژی 19ی ئەم مانگە، لەم بارەشەوە سوبحی كامل ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك گوتی: ئێمە بریاری ئەوەمان دابوو كە دوێنی یەك شەمە ئەم كەمپە مەشقیە ئەنجام بدەین لە شاری كەربەلا بەڵام بە بۆنەی یادەكانی شەعبانیە ئەو كەمپە كەشقیەمان دواخست بۆرۆژی 19ی ئەم مانگە گوتیشی ئێمە بۆئامادەكاری زیاتر و بەدەست هێنانی ئەنجامی باش بریاری ئەوەمان داوە رۆژی 19ی ئەم مانگە یارییەكی دۆستانە لەسەر یاریگای خۆمان لەبەرامبەر یانەی غازی شیمال ئەنجام بدەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ئامادەكارییەكامان زۆر باشن تاكو ئێستا، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی دهۆك بۆرۆژنامەی خەبات گوتی:ئێمە بریاری ئەوەمان دابوو بۆئەم كەمپە مەشقیە بچینە كەربەلا بۆئەوەی باشتر خۆمان ئامادە بكەین بۆیاری بەرامبەر یانەی نەجەف لە خولی بژاردە بەڵام یادەكانی شەعبانیە ئەو كەمپەی دواخست بۆرۆژی 19ی مانگ و گوتیشی لە دوای یارییە دۆستانەكەمان گەشتی كەربەلا دەكەین ، گوتیشی لەویش ئامادەكاری 4رۆژی دەكەین بۆیاریمان بەرامبەر یانەی نەجەف كە یارییەكی بەهێزە بۆ ئێمە، رۆژانەش ئامادەكارییەكانمان لە شاری دهۆك بەبێ بەشداری پێنج یاریزانی سەرەكیمان ئەنجام دەدەین، یاریزانەكانیش بە گوڕوتینی زۆرەوە بەشداری یارییە دۆستانەكان ویەكە مەشقیەكان دەكەن، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە متمانەی تەواویشمان بە خۆمان هەیە كە دەتوانین ئەنجامی زۆر باش لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنین بۆیانەی دهۆك.هەموولایكمان هەوڵمان سەرخستنی یانەی دهۆكە.
