فێدرێر گه‌یشته یاریی كۆتایی “هاله‌ی كراوه”
فێدرێر كاژێرێك و 38 خوله‌كی به‌س بوو تا یارییه‌كه له تۆمی هاس بباته‌وه كه به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتاهێنا و ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كانیش ( 3-6 ، 6-3 و 6-4 ) بوون .
مایسترۆ سویسڕییه‌كه له‌یاریی كۆتایی رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێوان میخایل یوژنی و ریچارد گاسكێ ده‌بێته‌وه ، كه‌پاش كه‌مێكی تر ده‌ستپێده‌كات.
شیاوی گوتنه فێدرێر له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و به‌پاشای یاریگا چیمه‌نه‌كان داده‌نرێت كه ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مجۆره یاریگایانه ئه‌نجامده‌درێت.
