گومان له‌به‌شداریكردنی بالۆتێلی له‌یه‌كه‌م یاریی جامی كیشوه‌ره‌كان هه‌یه

گومان له‌به‌شداریكردنی بالۆتێلی له‌یه‌كه‌م یاریی جامی كیشوه‌ره‌كان هه‌یه
هه‌واڵه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاشكرایانكردووه‌ ، گومانده‌كرێت ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا بتوانێت له‌یاریی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی مه‌كسیك به‌شداریی بكات.

رۆژنامه‌ی (ماركا)ـی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ بالۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵان دووچاری كرژبوونی ماسوولكه‌كانی رانی راستی هاتووه‌ و پێویستی به‌ پشوودانه‌.

ئه‌نریكۆ كاستیلاچی ، پزیشكی تایبه‌تی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به‌ رۆژنامه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ ” له‌م بارودۆخاندا به‌رده‌وام كات پێویسته‌ ، به‌ڵام گه‌شبینین به‌ چاكبوونه‌وه‌ی”.

جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا له‌جامی كیشوره‌كانی 2013 له‌گرووپی یه‌كه‌م هاوشانی هه‌لبژارده‌كانی به‌ڕازیل و مه‌كسیك و ژاپۆن یاریی ده‌كات و سبه‌ی شه‌و كاژێر 10 یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی مه‌كسیك ئه‌نجامده‌دات.
Top